بارسا پاشه‌كشه‌ى كرد له گواستنه‌وه‌ى یاریزانێكى هۆله‌ندی
رۆژنامه‌ى مۆندۆدیبۆرتیۆی كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى پاشه‌كشه‌ى كردوه له بیركردنه‌وه له مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى هۆله‌ندى و یانه‌ى لیهرپوولی ئینگلیزی فینالدوم بۆ ئه‌وه‌ى بیگوازنه‌وه ریزى یانه بارسا ئه ویش له‌سه‌ر داواى كومانى راهێنه‌ر، رۆژنامهكهتالۆنیهكه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه كه‌وا كومان دڵخۆش بووه به پێشكه‌وتنى ئاستى یاریزانى لاوى یانه‌كه موریبا بۆیه بڕیارى داوه كه‌وا پاشه‌كشه بكات له گواستنه‌وه‌ى ینالدۆم بۆ ریزى یانه‌ى بارسا، په‌نا بۆ یاریزانى تر ده‌بات له هێله‌كانى تر كه یانه‌ى بارسا پێویستى پێبێت، وه سه‌یرى بارى دارایى یانه‌كه‌ش ده‌كه‌ن بزانین به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن یاریزانى تر بگوازنه‌وه ریزى یانه‌كه.
كارزان كانه‌بی