چێلسى هێلى هێرشبه‌رى به‌هێز ده‌كات

چێلسى هێلى هێرشبه‌رى به‌هێز ده‌كات
چێلسى هێلى هێرشبه‌رى به‌هێز ده‌كات
یانه‌ى چێلسى ئینگلیزیى به‌ سه‌ركردایه‌تى تۆخێلى راهێنه‌رى ئه‌ڵمانى ده‌یه‌وێت له‌ ئێستاوه‌ پلانى تۆكمه‌ كردنى ریزه‌كانى یانه‌كه‌ى دابرێژێ و ئیداره‌ى یانه‌كه‌شى ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند هێرشبه‌رێك واژوو بكه‌ن كه‌ ئه‌و داواكارى له‌سه‌ره‌، تۆخێلی به‌ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانى كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ شوێنى لامبارد ده‌ست به‌كار بووه‌ و ئاستى تیپه‌كه‌ى بردۆته‌ قۆناغێكى باشتر و ئێستا شه‌ڕى یانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا ده‌كات، هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان جادۆن سانشۆى یاریزانى یانه‌ى دۆرتمۆند له‌سه‌رووی داواكارییه‌كانى تۆخێله‌ كه‌ ده‌بێ به‌ هه‌ر نرخێك بێت ئه‌م یاریزانه‌ بگوازنه‌وه‌ ریزى یانه‌ى بلوز جگه‌ له‌م یاریزانه‌ش ئه‌م راهێنه‌ره‌ ئیتالیه‌ چاوی له‌سه‌ر تواناكانى رۆمیلۆلۆكاكۆی به‌لجیكیه‌، ئه‌م دوو یاریزانه‌ رۆڵى كاریگه‌رییان بینوه‌ له‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كانى دۆرتمۆند و ئه‌نته‌رمیلانى ئیتالی، تۆخێل ده‌یه‌وێ بۆ وه‌رزى داهاتوو كێشه‌ى گۆڵ تۆماركردن چاره‌سه‌ر بكات له‌رێگه‌ى ئه‌م دوو یاریزانه‌ و گرفته‌كانى به‌ره‌وو كۆتایی بچێت كه‌ له‌هێلى هێرشبه‌رى دووچارى هاتووه‌.
كارزان كانه‌بی
Top