كورتوا نه‌هێنی ئاست به‌رزى ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
تیبۆ كورتواى گۆڵپارێزى یه‌كه‌مى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا نه‌هێنى ئاست به‌رزى یانه‌ى ریال مه‌درید له یارییه‌كانى خولى نێوخۆیی ئیسپانیا و یانه پاله‌وانه‌كانى ئیسپانیا ئاشكرا كردووه كه تاكو ئێستا له كێبڕكێدان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له یارییه‌كانى خوله‌كانى ئه‌وروپا و ئیسپانیا شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باش ده‌كه‌ن، كورتوا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا هانده‌رانى یانه‌ى ریال مه‌درید هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ ئه‌و یه‌ك ریزى و یه‌ك ده‌سته‌یی یاریزانانى ریال مه‌درید كه له ناو یاریگا به‌م ئاسته به‌ده‌ر ده‌كه‌ون، یاریمه‌تى یاریزانان ده‌ده‌ن و پشتگیریان ده‌كه‌ن بۆ كێبركێ كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامى باش و كه بتوانن ببنه پاڵه‌وان و له هه‌موو خوله‌كانیش نازناو به‌ده‌ست بهێنن، كورتوا ئه‌م وه‌رزه خاوه‌ن ئاستێكى یه‌كجار به‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریال مه‌درید له زۆربه‌ى یارییه‌كانى به پیاوی یارییه‌كان ده‌ست نیشان كراوه.
كارزان كانه‌بی