كچه‌ كوردێك گرێبه‌ستى له‌ دوو یانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پێشكه‌ش كراوه‌

كچه‌ كوردێك گرێبه‌ستى له‌ دوو یانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پێشكه‌ش كراوه‌
كچه‌ كوردێك گرێبه‌ستى له‌ دوو یانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پێشكه‌ش كراوه‌
له‌ شارى به‌غدادی پایته‌ختی عێراق یارییه‌كانى خولى فوتساڵى نایابى یانه‌كانى عێراقی به‌رێوه‌چوو، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یاریی له‌ خوله‌كه‌ كچانى گازى باكوورى شارى كه‌ركووك توانیان به‌ جیاوازى ته‌ نیا یه‌ك خاڵ پله‌ى دووه‌مى خوله‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا، كچه‌ كورده‌كانى یانه‌كانى كوردستانیش كه‌ ئه‌مساڵ به‌شداربوون له‌گه‌ڵ یانه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق، یانه‌ى گازى باكووریش پشتى به‌ یاریزانانى كوردستان به‌ستبوو توانی نازناوى پله‌ى دووه‌مى خوله‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق بهێنێته‌وه‌ شارى كه‌ركووك، شۆخان نوره‌دین كچه‌ كوردی یانه‌ى چۆمان و گۆڵكارى كوردستان توانی له‌گه‌ڵ گازى باكوور ببێته‌ گۆڵكارى خولى فوتساڵى عێراق به‌ تۆماركردنى 26گۆڵ، له‌م باره‌شه‌وه‌ شۆخان نوره‌دین بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك بوومه‌ گۆڵكارى خولى عێراق كه‌ توانیم 26گۆڵ تۆماربكه‌م، به‌راستى گۆڵكارى هه‌شتێكى زۆر خۆشه‌، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌ لاى من گرینگتره‌ له‌ گۆڵكارى خوله‌كى گه‌وره‌ى وه‌ك عێراق، له‌ باره‌ى به‌رنامه‌ى داهاتووشى شۆخان گوتیشى: به‌رنامه‌ى من بۆ بۆ داهاتوو زیاتر به‌ره‌ووپێشچوونى ئاستمه‌ و به‌رده‌وامیدان به‌ مه‌شق و راهێنان وبۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بۆ خوله‌كان ئاماده‌بم، هه‌ر یاریزانێك دواى خوله‌كان پشوو بدات ئه‌وا ئاستى جارانى نامینێت، بۆیه‌ ئێستاش چاوه‌ڕوانى به‌رنامه‌ى یانه‌كه‌مانین كه‌ چ به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش بڕیار بده‌ین ده‌مێنینه‌وه‌ یان نا، له‌باره‌ى هاتنى گرێبه‌ستیش بۆى ناوبراو گوتیشى: پێش ئه‌وه‌ى یانه‌ى گازى باكوور داوام بكه‌ن چه‌ندین گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن یانه‌كانى عێراقی، به‌ڵام یانه‌ى گازى باكوور هه‌مووم ره‌تكرده‌وه‌ چونكه‌ هه‌ستم ده‌كرد له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌م و یاریزانه‌كان كه‌ هه‌موومان كوردبووین ده‌توانم زیاتر ئاستى خۆم پێشبخه‌م ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م، گوتیشى دوو گرێبه‌ستى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیشم بۆ هاتووه‌ هه‌ركات كاره‌كانم ته‌واو بوو رایده‌گه‌ینم.
كارزان كانه‌بی

Top