وه‌رزشكارێك له قه‌زاى سۆران فێرگه‌یه‌ك بۆ دروست كردنى یاریزان ده‌كاته‌وه
له‌قه‌زاى سۆرانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر چه‌ند راهێنه‌رێكى خۆبه‌خش هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه‌یه‌كى فێرگه‌یه‌كى تۆپى پێى بۆ دروست كردنى یاریزان له سنورى قه‌زاى سۆران، به ئامانجى خزمه‌ت كردنى زیاترى وه‌رزشیى ده‌ڤه‌ره‌كه و بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا یاریزان بده‌ن به یانه‌كانى كوردستان و چیتر یانه‌كان پشت به تواناكانى یاریزانانى ده‌ره‌وه نه‌به‌ستن، گه‌شه شێرزاد سه‌رپه‌رشتیارى فێرگه‌ى وه‌رزشیی تۆپى پێى سۆران بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى: ئه‌م فێرگه وه‌رزشییه‌مان كردۆته‌وه له قه‌زاى سۆران ئامانجمان ده‌رخستنى به‌هره و تواناى لاوان و پێگه‌یاندنیان له رووى ئه‌كادیمی وه‌رزشیی و رۆشنبیری وه‌رزشیی، جگه له‌وه‌ش دروست كردنى یاریزانى خۆماڵى له داهاتوودا شاره‌كه‌مان پشتى پێ ببه‌ستێ، گوتیشى: تاكه فێرگه‌ین له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان كه 55ێرخوازمان هه‌یه له‌گه‌ڵ شه‌ش راهێنه‌ر كه هه‌موویان خاوه‌نى بڕوانامه‌ى Cى ئاسیایین، له‌باره‌ى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانیش گه‌شه گوتیشى: هه‌مووراهێنه‌ره‌كان خۆبه‌خشین وه‌ك پاڵپشتى كه‌ش له پشتمان نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت چه‌ند دۆست و براده‌رێك هاوكارییه‌كى كه‌میان كردووین سوپاسیان ده‌كه‌ین، رۆژانه مه‌شقه‌كانمان ده‌كه‌ین به پێى ئه‌و خشته‌ى دامناوه ئه‌و فێرگه‌یه‌ش ته‌نیا بۆ ئاستى كوڕانه و له به‌رنامه‌مان دایه له داهاتوودا كچانیش بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو بتوانین كارى باش بكه‌ین بتوانین یاریزانى كوردی خۆماڵى دروست بكه‌ین بۆ شاره‌كه‌مان و یانه‌كانیش.ئه‌گه‌ر هاوكارى دارایشمان بكرێ ده‌توانین كارى زۆر له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان بكه‌ین و خزمه‌تى به‌رده‌وامى وه‌رزشیی بكه‌ین به هیمه‌ت و هه‌وڵى هه‌موو لایه‌ك.
كارزان كانه‌بی