نیاز مه‌غدید خه‌ونى گه‌یشتنه به هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
نیاز مه‌غدید یاریزانى یانه‌ى كاره‌باى شارى به‌غداد و پێشووترى یانه‌ى زێره‌ڤانى و هه‌ولێر یه‌كێك له‌و یاریزانه كوردانه‌ى كه ماوه‌یه‌كه له یارییه‌كانى خولى عێراقی ئاستێكى به‌رزى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى شارى به‌غداد پێشكه‌ش ده‌كات و ئێستا خه‌ونى ئه‌وه‌یه له داهاتوو بگاته ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، له‌م باره‌شه‌وه نیازمه‌غدید بۆگۆڤاری گوڵان گوتى" یارییه‌كانى خولى عێراقی له ئاستێكى به‌رزدایه و زۆربه‌ى یانه‌كان خاوه‌ن یاریزانى به‌توانان له‌سه‌ر ئاستى عێراق، منیش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م زۆر ئاسوده‌م ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه كێشه‌ى دوورى ماڵه‌وه‌م هه‌یه به تایبه‌ت دایكم، ئه‌گه‌ر نا زۆر له تیپه‌كه‌م رازیمه، له باره‌ى دیارى كردنى چاره‌نووسى خۆشیى بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كه گوتیشى" تاكو ئێستا هیچ دیار نییه تاوه‌كو خولى نایابى عێراقی كۆتایی پێ بێت ئه‌وكات بڕیارێكى دروست ده‌ده‌م بۆ داهاتووى خۆم، له باره‌ى گه‌یشتنى بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقیش ناوبراو گوتیشى" هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ یاریزانى كورد تۆزێك قورسه، به‌ڵام پشت به‌خواى گه‌وره كه ئاسانى بكات بۆم ئێستاش نه‌توانم ئه‌و خه‌ونه‌م به‌ده‌ست بهێنم له داهاتوودا هه‌ر به‌ده‌ستى ده‌هێنم، گوتیشى: هه‌موو هه‌ولێكى خۆم ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ یانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم باشترین ئاست وه‌كو یاریزانێكى كوردی شارى هه‌ولێر پێشكه‌ش بكه‌م و بتوانم ببمه جێگاى سه‌رنجی تیپه‌كانى تر، خولى عێراقیش خولێكى به‌هێزه و خاوه‌ن تیپى زۆره كه ئاستى به‌رزیان هه‌یه، هیچ گرفتێكیشم نییه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م و رێزیشم ده‌گرن. ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى خوله‌كانى عێراقی چه‌ندین یاریزانى شاره‌كانى كوردستان روو له یانه‌كانى خولى عێراقی ده‌كه‌ن به گرێبه‌ستى گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و تواناى خۆیان له‌م خوله بسه‌لمێنن.
كارزان كانه‌بی