بارسا چاوی له‌سه‌ر یاریزانێكى خولى ئه‌ڵمانییه
ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى له هه‌وڵى هێنانى یاریزانێكى هێلى ناوه‌ڕاستى یانه‌ى لایبزیكن بۆ گواستنه‌وه‌ى بۆ ریزى یانه ئیسپانیه‌كه، كومانى راهێنه‌ر ئامانجى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌یه له میركاتۆى ئه‌م هاوینه كارگێرى بارسا ده‌یه‌وێت دانى ئۆلمۆ له خولى ئه‌ڵمانیه‌وه بگوازێته‌وه خولى ئیسپانى بۆ ئه‌وه‌ى هێلى ناوه‌ڕاستى ئه‌م یاریزانه به‌هێز بكات، ئیداره‌ى یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كاتالۆنیا په‌یوه‌ندى به به‌رێوه‌به‌رى كارههكانى ئه‌م یاریزانه كردوه بۆ دیارى كردنى داهاتووى خۆى، رۆژنامه‌ى سپتۆرتى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه ئیداره‌ى بارسا به شێوازى یارى كردنى ئه‌م یاریزانه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا و یانه‌ى لایبزیك رازین، پێشووتریش ئۆلمۆ یه‌كێك بووه له یاریزانه تازهپێگهیشتووهكانى ئه‌كادیمیاى ماسیا له‌س اڵى 2014چووه ریزى یانه‌ى دینامۆزگرابى كرواتى و دواتر چووه ریزى یانه‌ى لایبزیك له ساڵى 2020، له‌ساڵى 2019 هاتۆته ریزى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا له 11یاریش سێ گۆڵى تۆماركردوه.
كارزان كانه‌بی