بنزیما و مۆدریچ له‌ مه‌درید ده‌مێنه‌وه‌

بنزیما و مۆدریچ له‌ مه‌درید ده‌مێنه‌وه‌
بنزیما و مۆدریچ له‌ مه‌درید ده‌مێنه‌وه‌
رۆژنامه‌كانى وولاتى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ى دیاری یانه‌ى شاهانه‌ى ئیسپانى كه‌ریم بنزیما و لۆكا مۆدریچ مانه‌وه‌ى خۆیان به‌ سه‌رۆكى یانه‌كه‌ راگه‌یاندوه‌ بۆیه‌ له‌ كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌ردوو یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ و كرواتیه‌كه‌ ئه‌وه‌یان دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌وا گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریال مه‌درید نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌، بنزیما گرێبه‌سته‌كه‌ى تاكو ساڵى 2023 تازه‌ ده‌كاته‌وه‌ و وه‌كو كاپتى یانه‌كه‌ درێژه‌ به‌كاروانى وه‌رزشیی خۆى ده‌دات،گریبَه‌سته‌كه‌ش له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى ئیسپانى ده‌بێت، هه‌ر چه‌نده‌ مووچه‌ى هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردبوو ئه‌گه‌ر مووچه‌كه‌یان كه‌م بكرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ دواین ساڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاهانه‌، به‌ڵام هه‌ردوو یانه‌كه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى یانه‌ى ریال بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ مه‌درید، كه‌ریم ئێستا گۆڵكارى مێژوویی یانه‌كه‌یه‌ له‌دواى هه‌ریه‌ك له‌ رۆنالدۆ و رۆئول بۆیه‌ ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌ یارى كردن بدات له‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌، هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش ئێستا یه‌كێكن له‌و یاریزانانه‌ى كه‌ هیچ داواكارییه‌كیان نییه‌ بۆ زیاد كردنى مووچه‌كانیان.
كارزان كانه‌بی
Top