سبه‌ى هه‌ولێر میواندارى كه‌رخ ده‌كات

سبه‌ى هه‌ولێر میواندارى كه‌رخ ده‌كات
له‌ خولى نایابى عێراقی
سبه‌ى هه‌ولێر میواندارى كه‌رخ ده‌كات
له‌میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی بڕیاره‌ سبه‌ى شه‌ممه‌ له‌ یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 28ى خوله‌كه‌ چه‌ند یارییه‌ك له‌ یاریگا جیاجیاكانى شاره‌كانى عێراقی به‌رێوه‌بچێت، یانه‌ى هه‌ولێر له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى سبه‌ى شه‌و له‌ كاتژمێر 9ى شه‌و میواندارى یانه‌ى كه‌رخ ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر له‌ ئاستێكى باشدان و ده‌یانه‌وێ به‌ ریتمى هه‌فته‌ى رابردوو كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ پایته‌خت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌ سه‌ر یاریگاى خۆیان سێ خاڵى تر بكه‌نه‌ دیارى مانگى ره‌مه‌زان بۆ هاوادارانى یانه‌كه‌، هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى لوئه‌ى سه‌لاح دواین یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كانى خۆیان ئه‌نجامداوه‌ و له‌وپه‌رى ئاماده‌باشیدان، یانه‌ى كه‌رخیش له‌ شارى به‌غدادوه‌ گه‌شتى هه‌ولێرى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ سێ خاڵى یارییه‌كه‌ بۆ خۆى یه‌ك لاى بكاته‌وه‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌ركى زه‌حمه‌ت ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر كوڕانى پایته‌خت، بۆیه‌ ئامانجى هه‌ردوو یانه‌ ته‌نیا سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه‌، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ش سبه‌ى شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 4ى ئێواره‌ یانه‌ى زاخۆ میواندارى یانه‌ى نه‌فتى به‌سرا ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى باشیان كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى سێ خاڵى یارییه‌كه‌ بۆ خۆیان یه‌ك ى بكه‌نه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی
Top