سه‌رمه‌ند عه‌زیز داهاتووى خۆى دیارى ده‌كات

سه‌رمه‌ند عه‌زیز داهاتووى خۆى دیارى ده‌كات
سه‌رمه‌ند عه‌زیز داهاتووى خۆى دیارى ده‌كات
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ى وه‌رزشیی ئاسۆ به‌شدارى له‌ یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان كرد، به‌ڵام تیپه‌كه‌ نه‌یتوانى ئه‌نجامێكى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنێت و خۆى بگه‌ینێته‌ قۆناغی دووه‌مى خوله‌كه‌ و سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى كوردستان، سه‌رمه‌ند عه‌زیز یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ش ریزى تیپه‌كه‌ى جێهێشت بۆ وه‌رزى تازه‌ به‌نیازه‌ خۆى له‌ یانه‌یه‌كى ترى كوردستان تاقی بكاته‌وه‌ وه‌كو راهێنه‌ر له‌م باره‌شه‌وه‌، سه‌رمه‌ند عه‌زیز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له‌ ئێستادا به‌رنامه‌ى خۆم هه‌یه‌ بچمه‌ یانه‌یه‌كى تر له‌ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى مه‌شقی تیپێك بده‌مه‌وه‌، داواشم لێكراوه‌ له‌لایه‌ن یانه‌كان به‌ڵام جارێك شته‌كان فه‌رمى نییه‌ نازانم بۆ چ ئاستێكه‌ و داواشیان لێم كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆ وه‌رزى نوێ كارییان له‌گه‌ڵ بكه‌م،گوتیشى : كاركردنیشم له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئاسۆ به‌ كۆتایی هێنا، چونكه‌ نه‌متوانى به‌رده‌وامبم و له‌گه‌ڵ كاره‌كانى من نه‌ده‌گونجا، بۆیه‌ پێم باشبوو جێ بهێلم و رێزگرتنه‌كه‌ش به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ و یاریزانان و ستافی راهێنه‌ران بۆیه‌ ده‌ستم له‌كاركێشایه‌وه‌ له‌ دواى كۆتایی هاتنى خولى پله‌ یه‌ك، گوتیشى له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك كار بكه‌م ئه‌وه‌ى له‌توانام بێت بۆ خزمه‌ت كردنى وه‌رزش و یانه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌م.
كارزان كانه‌بی
Top