كۆڕۆنا رێگريی له‌ پاڵه‌وانێكى كورد كردووه‌

كۆڕۆنا رێگريی له‌ پاڵه‌وانێكى كورد كردووه‌
كۆڕۆنا رێگری له‌ پاڵه‌وانێكى كورد گرتییه‌
به‌ر له‌ هاتنى په‌تاى كۆڕۆنا ساڵانه‌ وولاتانى ئه‌وروپا چه‌ندین پاڵه‌وانێتى راكردنى ماوه‌ درێژ بۆ یاریزانانى سه‌رتاسه‌رى وولاتانى جیهان به‌رێوه‌ده‌چوو له‌لایه‌ن فیدراسیۆنه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌ ئه‌وروپا، به‌ڵام ماوه‌ى سالێكه‌ هیچ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك به‌رێوه‌نه‌چووه‌ و یاریزانانى كوردستانیش له‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان به‌رده‌وامن هه‌ركاتێك خول پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان ده‌ستى پێ كردوه‌ ئه‌وانیش وه‌كو كورد به‌شدارى ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانه‌ كوردستانیش سه‌فین ره‌سووڵى یاریزانى كوردی یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێره‌ ئه‌و زیاتر له‌ سالێكه‌ به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى نه‌كردوه‌ و ئاماده‌كاریشى به‌رده‌وامه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ سه‌ین ره‌سووڵ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: من وه‌كو یاریزان به‌رده‌وامم له‌ یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كانم و هه‌تانه‌ زیاتر له‌ هه‌شت یه‌كه‌ى مه‌شقی ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌كو پاڵه‌وانێك بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌ ئاماده‌ باشیدابم بۆ هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى په‌تاى كۆڕۆنا پاڵه‌وانێتى گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا به‌رێوه‌نه‌چووه‌، ئه‌وه‌ى هه‌شبووه‌ پاڵه‌وانێتى دیار و فه‌رمى نه‌بووه‌، له‌ ووڵاتى ئه‌ڵمانیاش كه‌ من زۆر جار له‌ هه‌مبۆرگم پاڵه‌وانێتى به‌رێوه‌نه‌چووه‌، جگه‌ له‌وه‌ له‌وئورپا به‌هۆى به‌ربلاوی په‌تاكه‌ رێگرى زۆره‌ بۆ نموونه‌ كه‌ره‌تین كردن رێكارى زۆرى هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ كوردستان هیچ كه‌سێك سپۆرنسه‌ریت ناكات بۆ ئه‌نجامدان و به‌شدارى كردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، هۆكاره‌كان هه‌مووى به‌یه‌كه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك هه‌بێت من زۆر به‌باشى ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌م هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا و كوردستانیش ئێستاش به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئه‌گه‌ر هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك له‌سه‌ر ه‌ ئاستى عێراقیش هه‌بێت به‌ تایبه‌تى له‌ شاره‌كانى باشوری عێراقیش بێت ده‌توانم به‌شدارى بكه‌م و چاویشم له‌وه‌یه‌ بتوانم ئه‌نجامى شایسته‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ئه‌وروپاش به‌ده‌ست بهێنم، هیچ گرفتێكیشم نییه‌ وه‌كو یاریزان، چونكه‌ له‌ مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانم به‌رده‌وامم.
كارزان كانه‌بی
Top