زیکۆ: چاوەڕوانی ئاستێکی جیاواز بن

زیکۆ: چاوەڕوانی ئاستێکی جیاواز بن
لە ھۆتێلی گراند ریجنسی لە شاری دەوحە پایتەختی قەتەر کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ راھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق زیکۆ ئەنجامدرا.



لەم کۆنگرە رۆژنامەنووسیە راھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق زیکو تەئکیدی لە گرنگی یارییەکە کردووە و گوتی: ئەم یارییە زۆر گرنگە بۆ ھەردوو ھەڵبژاردەی عێراق و ئوستراڵیا، چونکە لە یارییەکانی رابردوو چەند خاڵێکی گرنگمان لە دەستدا بۆیە دەبێت قەرەبووی ئەم خاڵانە بکەینەوە، چونکە ئێستا لە قۆناغێکی مەترسیدارین.

لە درێژەی قسەکانیدا زیکو گوتی: ئێمە خاڵێکی یەکجار گرنگمان لە دەستداوە ئەویش ھاندەرە، چونکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆمان یاری دەکەین، بەڵام لە بەرانبەردا یاریزانەکان لە کەش و ھەوای قەتەر راھاتوون و ھەروەھا شارەزاییەکی تەواویان لەسەر یاریگەی عەرەبی ھەیە، ئەمەش لە بەرژەوەندی ئێمە دایە، لە یارییەکی بەرازیل ھیچ پلانێکمان دانەنا بە یاریزانەکانم گوت کە لە یاریکردن سەربەست بن، چونکە ئەم یارییە یارییەکی مەشقکردن بوو، ئەگەر یارییەکە فەرمی با و سێ خاڵی یارییەکە با ئەوە بە تەئکید بەشێوازێک یاریمان دەکرد رەنگە ئەنجامەکە بەشێوازێکی تر با، بەڵام ھەڵبژاردەی بەرازیل ھەر بەرازیلە باشترین ھەڵبژاردەی جیھانە.

ھیوادارم بە خراپترین ئاست یاری بکەین، بەڵام سەرکەوتن تۆمار بکەین، نەوەک ئاستێکی باش پێشکەش بکەین و تووشی دۆران بین و بە تەئکید شێوازی یاریکردن لەم یارییە جیاواز دەبێت لەگەڵ یارییەکی ژاپۆن، چونکە ھەندێک یاریزان تووشی پێکان ھاتوون و ھەندێکی تر لە ھەڵبژاردەکە نەماون بۆیە رادەگەینم کە چاوەڕوانی ئاستێکی جیاواز بن لە ھەڵبژاردەی عێراق.
Top