میسی: كاسیاس یەكێك لە باشترین گۆلچیەكانی جیهانە .

میسی: كاسیاس یەكێك لە باشترین گۆلچیەكانی جیهانە .
لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا یاریزانی بە توانای یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا (لیۆنێل میسی) باسی لەوەی كرد كە شانازییەكی زۆری بەخۆیەوە هەیە بەوەی كە توانیویەتی بەو رێژەیە گۆل لە گۆلچیەكی وەك كاسیاس تۆمار بكات .لە درێژەی لێدوانەكەیدا یاریزانی ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە شانسێكی باشم هەیە بەوەی كە توانیویەتی رێژەیەكی بەم شێوەیە گۆل لە كلاسیكۆیەكاندا تۆمار بكات كە ژمارەیان 17 گۆلە .لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا میسی ئاماژەی بەوە كرد كە زۆر بەخۆیەوە سەربەرزە كە توانیویەتی گۆل لە گۆلچیەكی وەك كاسیاس تۆمار بكات چونكە هەروەك خۆی دەلێت كاسیاس گۆلچیەكی زۆر گەورەیەو لە ئێستادا یەكێك لە باشترین گۆلچیەكانی جیهانە .
Top