بۆ یه‌كه‌م جار..میسی و رۆنالدۆ له یه‌ك تیم یاری ئه‌كه‌ن
له ئاماژه پێكردنێكی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی كه گوا یه گۆلكاری پێشوی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانیا “ریڤالدۆ” هه‌ل ئه‌ستێت به ئه‌نجام دانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی بۆ به‌رازیل و ئه‌نگۆلا ،بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته‌ش داوای له میسی و رۆنالدۆ كردوه بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كی خێرخوازی ئه‌وانیش هه‌ردووكیان پشتگیری و هه‌ماهه‌نگ بوونه‌وه بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه‌وا ریڤالدۆ پێشكه‌شی ئه‌وانی كردووه .
شایه‌نی باس كردنه ریڤالدۆ ئێستا یاری بۆ یانه‌كی ئه‌نگۆلی ئه‌كات به‌ناوی “كابۆسكۆرب” ،له‌دوا یاری نێوا یانه‌ی به‌رشلۆنه و ریال مه‌درید ناوبراو چاوی به هه‌ردوو ئه‌ستێره(میسی و رۆنالدۆ)كه‌وتووه ره‌زامه‌ندی هه‌ردووكیانی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌م یاریه،هه‌رچه‌ند زۆرێك له رۆژنامه‌كان ئاگر له نێوان ئه‌م دوو یاریزانانه ئه‌كه‌نه‌وه لێكیان دوور ئه‌كه‌ن ،به‌لام ئه‌م یاریزانانه زۆر به هه‌ل وێستێكی مرۆڤ دۆستانه ئالگۆری ووته‌ی باش ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش زۆر به‌روونی دیار بوو كاتێك رۆنالدۆ له یاری كلاسیكۆ به‌سه‌ر شانی خۆیدا به‌ر بووه توشی پێكان بوو میسی له كاتی یاری خۆیی لێ نزیك كردووه له ته‌ندروستی رۆنالدۆیی پرسی ،وه‌هه‌روه‌ها رۆنالدۆش به ته‌له‌فۆن له‌ته‌ندروستی دۆسته‌كه‌ی میسی پرسی كاتێك ده‌نگۆیی ئه‌وه بوو میسی ئه‌بێته باوك .
ئه‌م یاریه نابێته هۆی ئه‌وه میسی رۆنالدۆ ببن به هاوریێ زۆر نزیك ،به‌لام سه‌رتایكیش ئه‌بێت بۆ هاوریه‌تیان ،هه‌موومان چاوه‌ریی ئه‌و یاریه خۆشه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هزره‌ی هه‌مان بوو بۆ میسی رۆنالدۆ كه‌وا له‌یه‌ك تیم یاری بكه‌ن .