زیكۆ: چاوەڕوانی ئاستێكی جیاواز بن

زیكۆ: چاوەڕوانی ئاستێكی جیاواز بن
رۆژی دووشەممە لە هۆتێلی گراند ریجنسی لە شاری دەوحە پایتەختی قەتەر كۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق زیكۆ ئەنجامدرا، لەم كۆنگرە رۆژنامەنووسیە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق زیكو تەئكیدی لە گرنگی یارییەكە كردووە و گوتی: ئەم یارییە زۆر گرنگە بۆ هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوستراڵیا، چونكە لە یارییەكانی رابردوو چەند خاڵێكی گرنگمان لە دەستدا بۆیە دەبێت قەرەبووی ئەم خاڵانە بكەینەوە، چونكە ئێستا لە قۆناغێكی مەترسیدارین.
لە درێژەی قسەكانیدا زیكو گوتی: ئێمە خاڵێكی یەكجار گرنگمان لە دەستداوە ئەویش هاندەرە، چونكە لە دەرەوەی یاریگەی خۆمان یاری دەكەین، بەڵام لە بەرانبەردا یاریزانەكان لە كەش و هەوای قەتەر راهاتوون و هەروەها شارەزاییەكی تەواویان لەسەر یاریگەی عەرەبی هەیە، ئەمەش لە بەرژەوەندی ئێمە دایە، لە یارییەكی بەرازیل هیچ پلانێكمان دانەنا بە یاریزانەكانم گوت كە لە یاریكردن سەربەست بن، چونكە ئەم یارییە یارییەكی مەشقكردن بوو، ئەگەر یارییەكە فەرمی با و سێ خاڵی یارییەكە با ئەوە بە تەئكید بەشێوازێك یاریمان دەكرد رەنگە ئەنجامەكە بەشێوازێكی تر با، بەڵام هەڵبژاردەی بەرازیل هەر بەرازیلە باشترین هەڵبژاردەی جیهانە.
هیوادارم بە خراپترین ئاست یاری بكەین، بەڵام سەركەوتن تۆمار بكەین، نەوەك ئاستێكی باش پێشكەش بكەین و تووشی دۆران بین و بە تەئكید شێوازی یاریكردن لەم یارییە جیاواز دەبێت لەگەڵ یارییەكی ژاپۆن، چونكە هەندێك یاریزان تووشی پێكان هاتوون و هەندێكی تر لە هەڵبژاردەكە نەماون بۆیە رادەگەینم كە چاوەڕوانی ئاستێكی جیاواز بن لە هەڵبژاردەی عێراق.
Top