خەلدون ئیبراهیم: باری دەروونی یاریزانەكان بەرزی

خەلدون ئیبراهیم: باری دەروونی یاریزانەكان بەرزی
رۆژی دووشەممە لە هۆتێلی گراند ریجێنس هۆتیل كۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوستراڵیا ئەنجامدرا، لەم كۆنگرە رۆژنامەنووسیە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق خەلدون ئیبراهیم تەئكیدی لە گرنگی یارییەكە كردووە و گوتی: بەشێوەیەكی زۆر باش خۆمان بۆ ئەم یارییە ئامادە كردووە و یارییەكی یەكجار گرنگە بۆ ئێمە و هیوادارین ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین بۆ ئەوەی ببێتە جێگای شانازی یاریزانان و جەماوەر و یەكێتی تۆپی پێ عێراق.
لە درێژەی قسەكانیدا خەلدون ئیبراهیم گوتی:ئەم یارییە بەهیچ شێوەیەك ئاسان نییە و بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە شەر دەكەین و ئەنجامی یارییەكی بەرازیل هیچ كارێگەری لەسەر دەروونی یاریزانەكان نەكردووە و چاوەڕوان دەكەین ئاستێك بەرز پێشكەش بكەین.
Top