پێكهاتەی چاوەڕوانەكراوی هەڵبژاردەی عێراق

پێكهاتەی چاوەڕوانەكراوی هەڵبژاردەی عێراق
وا بڕیارە رۆژی سێشەممە لە یاریگەی عەرەبی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوستراڵیا یاری بكەن لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2012، پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەم یارییە بەمشێوەیە.
نور سەبری(گۆڵچی)
حوسام كازم، ئەحمەد ئیبراهیم، سەلام شاكر، ساماڵ سەعید
موسنا خالید، خەلدون ئیبراهیم، حمادی ئەحمەد، ئەحمەد یاسین، نەشئەت ئەكرەم.
یونس مەحمود
هەڵبژاردەی ئوستراڵیا لەم یارییە بە شێوازی (4-5-1) یاری دەكات.
هەڵبژاردەی عێراق بە درێسی سپی یاری دەكات
رۆژی دووشەممە لە هۆتێلی گراند ریجنسی كۆنگرەی هونەری یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوستراڵیا ئەنجامدرا، لەم كۆنگرە هونەرییە باسی چۆنیەتی بەرێوەچوونی یارییەكە و درێسی یاریكردن و شوێنی یاریكردن كرا، كە تیاییدا هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەم یارییە بە درێسی سپی یاری دەكات و گۆڵپارێز بە درێسی شین یاری دەكات لە بەرانبەردا هەڵبژاردەی ئوستراڵیا بە درێسی زەرد یاری دەكات.
جێگەی باسە رۆژی سێشەممە لە یاریگەی عەرەبی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوستراڵیا رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
Top