هۆگۆ هۆسێك: بۆ یارییەكی عێراق ئامادەین

هۆگۆ هۆسێك: بۆ یارییەكی عێراق ئامادەین
رۆژی دووشەممە لە هۆتێلی گراند ریجنسی لە شاری دەوحە پایتەختی قەتەر كۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئوستراڵیا هۆگۆ هۆسێك ئەنجامدرا، لەم كۆنگرە رۆژنامەنووسیە راهێنەری هەڵبژاردەی ئوستراڵیا تەئكیدی لە گرنگی یارییەكە كردووە و گوتی: سەیری یارییەكی هەڵبژاردەی عێراق بەرانبەر ژاپۆن و بەرازیلم كردووە و جیاوازییەكی زۆر لە نێوان هەردوو یاری هەیە، چونكە بەرانبەر ژاپۆن یارییەكی فەرمی بوو و بەرانبەر بەرازیل یارییەكی دۆستانە بوو، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت هەڵبژاردەی عێراق لەم یارییە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و گشت یاریزانانی هەڵبژاردەی ئاستیان بەرزە بۆیە ئێمە بیر لە گشت یاریزانەكان دەكەینەوە.
دواتر یاریزانی هەڵبژاردەی ئوستراڵیا لۆكاس نیل گوتی: وەكو یاریزانانی هەڵبژاردەی ئوستراڵیا بە باشترین شێوە خۆمان ئامادە كردووە و هەوڵ دەدین سێ خاڵی یارییەكە بە دەستبهێنین.
Top