هەڵبژاردەی عێراق یەكەم مەشقی خۆی ئەنجامدا

هەڵبژاردەی عێراق یەكەم مەشقی خۆی ئەنجامدا
دوای گەرانەوەی لە وڵاتی سوید، هەڵبژاردەی عێراق رۆژی شەممە یەكەم یەكی مەشقی لە یاریگەی عەرەبی ئەنجامدا، لەم یەكە مەشقیەدا گشت یاریزانانی هەڵبژاردەكە ئامادەی بوون جگە لە یاریزان قوسەی مونیر، كە بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریكردن لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق راگەیاند.
لەم یەكە مەشقیدا راهێنەر زیكۆ چەند تەكتیك-ی بەكار هێنا لەوانە پرێس كردن لە ناوەراستی یاریگا و هەروەها یاریكردن لە باڵەكان ئەویش بە پاڵپشتی هەردوو یاریزان حەمادی ئەحمەد لە باڵی راستە و ئەحمەد یاسین لە باڵی چەپە.
لە هەمان كاتدا مەشقی تایبەتی بە لێدانی تۆپ لە دەرەوەی ناوچەی سزا ئەنجامدا.
لەم مەشقدا تا رادەیەك راهێنەر پێكهاتەی سەرەكی یارییەكی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوستراڵیا لە بیری خۆی داناوە ئەگەر هاتوو لە رووی پێكان هیچ شتێك روو نەدا ئەوە هەڵبژاردەی عێراق بەشێوازی 4-4-2یاخو 4-3-3 یاری دەكات.
جێگەی باسە لەم یەكە مەشقیە یاریزان باسم عەباس تووشی پێكانێكی سەخت هات.
Top