مەهدی كەریم دوای مانگێكی تر دەگەرێتەوە نێو یاریگە
لە درێژەی قسەكانیدا مەهدی كەریم گوتی: رۆژی چوارشەممە دەگەرێمەوە شاری هەولێر دوای ئەوەی بەسەركەوتووی هەر سێ قۆناغی چارەسەركردنم تیپەراند، بەڵام دەبێت بۆ دواین جار لە چەند مانگی داهاتوو بگەرێمەوە وڵاتی قەتەر بۆ ئەوەی پزیشك چەند رێنماییەك و مەشقی تایبەتم بۆ دادەنێت بۆ دڵنیا بوون لە چاكبوونەوەم دواتر راستەوخۆ دەگەرێمەوە یاریگا و دەتوانم لەگەڵ یانەی هەولێر بەشداری لە یارییەكان بكەم.
لە كۆتایی قسەكانیدا مەهدی كەریم گوتی: ناتوانم بەشداری لە یارییەكانی جامی یەكێتی ئاسیا بكەم، بەتایبەتی كاتێك ئەگەر یانەی هەولێر سەربكەوێت بۆ یاری كۆتایی، بەڵام پشتگیری لە یاریزانەكان دەكەم و بەو هیوای بتوانن دەستكەوتێكی مێژوویی بۆ یانەی هەولێر لەم پاڵەوانێتیە تۆمار بكەن، پەنا بەخوا لە یارییەكانی خولی نایابی عێراق بەشداری لەگەڵ یانەی هەولێر دەكەم.