دوای ئەوەی قسە و باسێكی زۆر لەسەر یاریكردنی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق عیماد محەمەد بۆ یەكێك لە یانەكانی عێراق دەكرا، بەڵام یاریزانی ناوبراو گشت ئەم قسانی رەتكردەوە و گوتی: راستە چەندین یانە لە خولی عێراق بەفەرمی گرێبەستی پێشكەش كردووم بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو یارییان بۆ بكەم، بەڵام من تا ئێستا گرێبەستم لەگەڵ یانەكەم لە خولی ئێران هەیە و ماوەیەكی زۆرە تووشی پێكان هاتووم و ئێستا لە وڵاتی قەتەر هەوڵ دەدەم چارەسەری ئەم پێكانە بكەم، بۆ ئەوەی بتوانم جارێكی تر بگەرێمەوە نێو یاریگا.
لە درێژەی قسەكانیدا عیماد محەمەد گوتی: تا بە تەواوی لە پێكانەكەم چاك نەبمەوە بیر لە مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەك ناكەم.
جێگەی باسە عیماد محەمەد یەكێكە لە یاریزانە ناسراوەكانی عێراق و ماوەیەكی زۆرە لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریكردووە و هەروەها لە خولەكانی قەتەر و میسر و ئیران یاریكردووە.