ئیبرا: به‌رشه‌لۆنه‌و بالۆتیَلی‌ بێمسته‌وان

ئیبرا: به‌رشه‌لۆنه‌و بالۆتیَلی‌ بێمسته‌وان
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی‌ سویدی‌ و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پاریس سان ژێرمانی‌ فه‌ره‌نسی‌ به‌ قورسی‌ هێرش ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌و به‌ بێ مسته‌واو لاواز وه‌سفیان ده‌كات .

له‌ میانی‌ لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئیبرا وتوێتی‌ , پێموایه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌و ماریۆ بالۆتیلی‌ هه‌ر بۆ یه‌كتری‌ باشن و باش وایه‌ بالۆ له‌وێ یاری‌ بكات چونكه‌ هه‌ردوكیان بێمسته‌واو لاوازن .


ئه‌و لێدوانه‌ی‌ ئیبرا له‌ وه‌ڵامی‌ په‌یامنێرێكدا بووه‌ كه‌ لێی‌ پرسیوه‌ ئایا بالۆتێلی‌ ده‌شێت بچێته‌ ڕیاله‌وه‌ ئه‌ویش به‌وه‌ وه‌ڵامی‌ داوه‌ته‌وه‌ كه‌ با بالۆ بچێته‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ .

ئه‌مه‌ جاری‌ یه‌كه‌می‌ ئیبرا نیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ كه‌ پێشتر له‌ ڕیزه‌كانی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ یاری‌ بۆ كردوون.


خه‌ندان سپۆرت
Top