پاڵەوانێتی باسكەی عەرەبی لە دهۆك بەڕێوەدەچێت

پاڵەوانێتی باسكەی عەرەبی لە دهۆك بەڕێوەدەچێت
گوڵان: كارزان كانەبی
یەكێتی ناوەندی باسكەی عەرەبی بەفەرمی بڕیاری ئەوەی داوە كەوا رۆژی 7ی مانگی كانونی یەكەم بكاتە دەست پێكی ڕكابەرییەكانی پاڵەوانێتی تۆپی باسكەی ولاتانی عەرەبی لە شاری دهۆك یارییەكانی لە هۆڵی یانەی دهۆك ئەنجام دەدرێت لەسەر ئاستی هەڵبژاردە نیشتمانیەكان، بۆئەم مەبەستەش یەكێـی باسكەی عەرەبی حوسێن ئەڵحەمیدی سەرۆكی یەكێتی باسكەی عێراقیان ئاگادار كردووە كەوا رۆژی 7ی كانونی یەكەم دەست دەكرێت بە ئەنجامدانی یارییەكانی باسكەی ولاتانی عەرەبی وبۆماوەی دە رۆژ یارییەكانی لە شاری دهۆك بەردەوام دەبێت، هەرچەندە بڕیار بوو ئەم پاڵەوانێتیە لە مانگی 9لە شاری دهۆك بەڕێوەچوو بوایە، بەڵام بەهۆی كەمی ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەكان بۆكاتێكی تر دواخرا كە هەریەك لە هەڵبژاردەكانی عێراق ومیسرو لیبیا و ئوردەن وجەزائیر ڕەزامەندیان نیشاند بوو بۆبەشداری كردن، بەڵام یەكێتی تۆپی باسكەی عەرەب ئەوەی پێی باش نەبوو دوای خست بۆ7ی مانگی كانونی یەكەم، لە بارەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی عێراقیش بۆ ئەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیە حوسێن ئەڵحەمیدی سەرۆكی یەكێتی تۆپی باسكەی عێراقی گوتی ئێمە ئامادەكارییەكی باش دەكەین چونكە لە 26ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێراق بەشداری پاڵەوانێتیی ئیستقلال دەكات لە ئیمارات وكەمپی مەشقیش لە وڵاتی توركیا ئەنجام دەدەین بۆباشتر خۆئامادەكردنمان بۆئەم پاڵەوانێتیە، یەكێتی باسكەی عەرەبیش ئەوەی خستۆتە ڕوو كە دەبێت لەهەشت تیپی وڵاتان كەمتر نەبێت بۆبەشداری كردن لەم پاڵەوانێتیە .
Top