دیدارحامد زاخۆی هەڵبژارد
هەرچەندە لە ماوەی رابردوو دیدار حامدی گۆڵچی بەناوبانگی شاری هەولێر كە ماوەی زیاتر لە 15ساڵ لە ریزی یانەكانی شاری هەولێر یاریكردوە، دوای ئەوەی چەندین گرێبەستی پێشكەش كرا لەلایەن یانە بەناوبانگەكانی شاری بەغدا، دواجار بە گرێبەستێكی 65ملیۆنی یانەی سلێمانی هەڵبژارد دوای كەمەتر لە دوو هەفتە مانەوە لە ریزی یانەی سلێمانی بەهۆی چەند كێشەیەك لەگەڵ دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دا، بۆئەم مەبەستەش دوای گەڕانەوەی لە شاری سلێمانی ئەمجارە دیدار بە فەرمی گرێبەستێكی لەلایەن یانەی زاخۆی دەلال پێگیشتوو، دیدار حامدیش بەفەرمی گرێبەستی یانەی زاخۆی قبوڵ كرد، بۆئەم مەبەستەش دیدار حامد بۆسایتی گوڵان گوتی " هەرچەندە من پێشتر گرێبەستم لەگەڵ یانەی سلێمانی مۆركردبوو، بەڵام نامەوێ بێم باسی كێشەكانم بكەم لەگەڵ یانەی سلێمانی چونكە گرێبەستەكەم بە ئارەزووی هەردولا هەڵوەشاندۆتەوە، دوای گەڕانەوەشم لەشاری سلێمانی لەلایەن عەبدول وەهاب بارزانی سەرۆكی یانەی زاخۆ پەیوەندیم پێوە كرا بۆئەوەی لە ریزی یانەی زاخۆ یاری بكەم، منیش بە خۆشحاڵیەوە چوومە شاری زاخۆ و بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی زاخۆ بۆیەك وەرز مۆركردوە وبڕی گرێبەستەكەشم 85ملیۆن دینارەو موچەی مانگانەشم هەزار دۆلارە، گوتیشی زۆر دڵخۆشم كەوا خۆم لە یانەیەكی كوردی دۆزیتەوە یاری بۆدەكەم و بەهیوای ئەوەم بتوانم لە خولی بژاردەی عێراقی بەرگری لە گۆڵی یانەی زاخۆ بكەم و بتوانم یانەی زاخۆ بگەینمە ئاستێكی باش و یانەی زاخۆش یەكێكە لە یانە بەتواناكانی عێراق خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانایە لەسەر ئاستی عێراقی، هەرچەندە من پێشتر چەند گرێبەستێكم لەلایەن یانەكانی بەغدا و شارەكانی تر پێگەیشتبوو، بەڵام حەزم دەكرد خزمەتی یانەیەكی كوردی بكەم خۆشبەختانە خەنەكەشم هاتە دی و سوپاسی سەرۆكی یانەی زاخۆ دەكەم كە زۆر هاوكاری كردم، هەوڵیش دەدەم بتوانم لەگەڵ یانەی زاخۆ بەرزترین ئاست پێشكەش بكەم .