یانەی سلێمانی بەفەرمی گرێبەستی لەگەل دوو یاریزانی سوری مۆركرد

یانەی سلێمانی بەفەرمی گرێبەستی لەگەل دوو یاریزانی سوری مۆركرد
گوڵان: كارزان كانەبی
دوای ئەوەی یانەی سلێمانی توانی خۆی بگەینێتە ریزی یانە پلە بژاردەكانی عێراقی، بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی شان بە شانی یانەكانی تری شارەكانی كوردستان ئێوارەی رۆژی پێنجشەمەی رابردوو دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (بەكر تەراب و مەحمودئامنە) مۆركرد، گرێبەستی یاریزان بەكر تەراب بۆ ماوەی یەك وەرزە ونرخی گرێبەستەكەشی 50هەزار دۆلار و موچەی مانگانەشی هەزار دۆلارە و گرێبەستی یاریزان مەحمود ئامنەش بۆیەك وەرزە و بڕەكەی 70هەزار دۆلارە و موچەی مانگانەشی 1200دۆلارە، بەكر تەراب پێشتر لەهەریەك لە یانەكانی تەلیعە وئیتحادی سوری یاری كردوە مەحمود ئامنەش لە خولی سوریار بۆچەندین یانەی بەناو بانگ یاری كردوە و یاریزانی هەڵبژاردەی سوریایە وخاوەنی چەندین گۆڵە لەگەڵ هەڵبژاردەی سوریا، لە بارەی ئەم گرێبەستانەش مەلا جەبار ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی بۆسایتی گوڵان گوتی " ئێمە بەمەبەستی باشتر كردنی یانەی سلێمانی و بەرەو پێشبردنی یانەكە لە خولی بژاردەی عێراقی ژمارەیەك گرێبەستمان مۆركردوە وئەم دوویاریزانە سوریەشمان هێناوە یاریزانی بەتوانان دەتوانین سودیان لێببینین ئێمە هەر شتێك باش بێت بۆیانەی سلێمانی ئەنجامی دەدەین.
Top