ئافرۆدێت لەگەڵ كچانی پیرەمەگرون یاری دەكات
تیپی فوتساڵی ئافرۆدێت لەگەڵ كچانی پیرەمەگروندا روبەڕووی یەكدی دەبنەوە.
\ لەیارییەكی دۆستانەداو لەیاریگای فوتساڵی چیا لەشاری سلێمانی، تیپی فوتساڵی یانەی ئافرۆدێت بەرامبەر بە فوتساڵی یانەی پیرەمەگرون یاری دەكات .
ئەم یارییەش بەمەبەستی ئامادەكاری هەردوو یانەكەیە بۆ خولی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان كەبڕیارە مانگی داهاتوو یارییەكانی دەست پێ بكات.
جێی باسە چەند مانگێك لەمەو پێش و لەیارییەكی دۆستانەی دیكەدا و ئافرۆدێت بوو بەمیوانی پیرەمەگرونی یارییەكەی 5 بە 2 لێ بردەوە .