كچانی‌ شه‌قڵاوه‌و ئه‌كاد گه‌یشتنه‌ یاری‌ كۆتایی‌

كچانی‌ شه‌قڵاوه‌و ئه‌كاد گه‌یشتنه‌ یاری‌ كۆتایی‌
سه‌رله‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ پێش كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ڕِێوه‌ چوو كه‌ تێیداو له‌ نێو یاریگه‌ی‌ خۆی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ كرد

له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ شه‌قلاَوه‌ ، له‌م یاریه‌دا كچانی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاستێكی‌ به‌رز نه‌بینران و نه‌یانتوانی‌ كچانی‌ شه‌قلاَوه‌ تێپه‌ڕێنن و بگه‌نه‌ یاری‌ كۆتایی‌ خوله‌كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ شه‌قلاَوه‌ دوو یاریزانی‌ پیشه‌گه‌ری‌ ولاَتی‌ ئێرانی‌ هه‌بوو هه‌ربۆیه‌ یاریكه‌ به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ گێمی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ شه‌قلاَوه‌ به‌كۆتاهات .

به‌م ئه‌نجامه‌ش كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ یاری‌ سێهه‌می‌ و چواره‌می‌ یاری‌ ده‌كات و كچانی‌ یانه‌ی‌ شه‌قلاَوه‌ش گه‌یشتنه‌ یاری‌ كۆتایی‌ خوله‌كه‌ كه‌ تێیدا ڕوبه‌ڕوی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ ئه‌كاد ئه‌بنه‌وه‌.--------------------------------------xendan
Top