راهێنەری تیپی لاوانی نیویۆرک ڕێد بوڵز سەربڕدرا

راهێنەری تیپی لاوانی نیویۆرک ڕێد بوڵز سەربڕدرا
لە ڕووداوێکی تراژیدی جەرگ بڕدا سەری مایکڵ جۆنسی ڕاهێنەری تیپی لاوانی نیویۆرک ڕێد بوڵزی ئەمریکی لە لاشەی جیاکرایەوە و دواتر گوێچکەشی لێکرایەوە. پۆلیسی شاری نیۆرک هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و لە ئێستادا بەدوای تاوانبارەکە دەگەڕێن.

جەیمس دواین جار لە شەقامی مەنهاتن لە ناوچەی یونیەن بینراوە لە دەوروبەری ٤:٣٠ خولەکی بەیانی کە دەمەقاڵێی لەگەڵ پیاوێکدا بووە. تا نیوەشەو لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا بووە بەڵام دواتر جیابوونەوە و بۆ بەیانییەکەی لاشەکەی لەسەر شەقامەکە دۆزراوەتەوە.

پۆلیس سەبارەت بە تاوانبارەکە تەنیا ئەوەندە زانیاری هەیە کە قژێکی درێژی هەبووە و چاکەتێکی ڕەشی لەبەردابووە بەڵام هێشتا هیچ کەسێک لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرنەکراوە.

یانەی نیویۆرک ڕێد بوڵز بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “ڕاهێنەرێکی گەورەبوو کە تۆپی پێی زۆر خۆشدەویست، ئەمە ڕۆژیکی زۆر خەمهێنەرە بۆ یانەکەمان و هەموولایەک. بەهەمووشێوەیەک هاوکاری پۆلیس دەکەین بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکە. هاوخەمی خێزانەکەی و کەسە نزیکەکانین.
Top