بۆ یاریه‌كه‌ی‌ به‌ڕازیل , هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق گه‌یشته‌ سوید

بۆ یاریه‌كه‌ی‌ به‌ڕازیل , هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق گه‌یشته‌ سوید
پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ دوای‌ گه‌شتێكی‌ چه‌ند كاتژمێری‌ له‌ ده‌وحه‌ی‌ پایته‌ختی‌ قه‌ته‌ره‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ نیشتمانی‌ عیراق گه‌یشتنه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ستۆكهۆڵم .

به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ ره‌سمی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ به‌ڕازیل بڕیاره‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل و عیراق له‌ ڕۆژی‌ 10-11 له‌ شاری‌ مالمۆی‌ وڵاتی‌ سوید به‌ڕێوه‌بچێت.

ئه‌و یارییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ عیراقدایه‌ بۆ پاڵاوتنه‌كانی‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ جامی‌ جیهانی‌ ,

له‌ به‌رامبه‌ریشداهه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی‌ جامی‌ كیشوه‌ره‌كان و مۆندیالی‌ 2014 ده‌كات كه‌ له‌ خاكی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.



خه‌ندان سپۆرت
Top