یانەی ئینتەرمیلان یاری دێڕبی ساری میلانی بە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتا هێنا بە گۆڵێکی خاوێن، کە گۆڵەکەش لە خولەکی چوارەمی سەرەتای یاریەکە لەلایەن بەرگریکاری ئەرژەنتینی ” واتەر ساموێل ” بە لێدانێکی سەری زۆر جوان تۆمار کرا، پاشان یانەی میلان فشارێکی زۆری خستە سەر گۆڵی یانەی ئینتەر بەڵام هێڵی بەرگری یانەکە بە سەرکردایەتی ساموێل سەرجەم دەروازەکانی گۆڵیان بەسەردا داخستبوون، یاریەکەش تا کۆتایی بەم ئەنجامە مایەوە .
دوای یاریەکە یانەی ئینتەر خاڵەکانی بۆ ١٥ خاڵ بەرز کردەوە و یانەی میلانیش ٧ خاڵی هەیە .