میسی : شانسم هەبوو گۆلم تۆمار كرد/ شانازییە بۆ من بگەم بە ریكۆردی دی ئێستێفانۆ .

میسی : شانسم هەبوو گۆلم تۆمار كرد/ شانازییە بۆ من بگەم بە ریكۆردی دی ئێستێفانۆ .
لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لە دوای ئەوەی كە یاری یانەكەی لەگەل یانە ركابەرە دێرینەكەی بە ئەنجامی 2-2 كۆتایی پێهات یاریزانی بە توانای یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا ( لیۆنێل میسی) ووتی : شانس لەگەل ئێمە یاوەر نەبوو چونكە چەند یاریزانێكی بە توانامان لەدەست دا هەروەها شانسی ئەوەشمان هەیە كە یاریزان بە توانامان لە ریزی یانەكەماندا هەیە كە بە باشی دەتوانن جێگرەوەی یاریزانانی تر بن .لە درێژەی لێدوانەكەیدا میسی ووتی : یارییەكی زۆر بە هێز بوو ئێمە ئامانجمان سەركەوتن بوو لەو یارییەدا بەلام پێویستە لە بیر نەكەین كە یانەی ریال مەدرید یانەیەكی گەورەیە .لە بەشێ:ی تری لێدوانەكەیدا میسی ئاماژەی بەوە كرد كە زۆر شانسی هەبووە كە لەو یارییەدا توانیویەتی گۆل تۆمار بكات .هەروەها لە كۆتایی لێدوانەكەیدا سەبارەت بە لێدوانەكەی مۆرینیۆ كە رایگەیاندووە میسی و رۆنالدۆ لە هەسارەیەكی ترەوە هاتوون سوپاسی ئەو راهێنەرەكەی كرد . جێ وەبیرهێنانەوەیە كە لەگشت ئەو كلاسیكۆیانەی كە میسی بەشداری تێدا كردووە توانیویەتی 17 گۆل تۆمار بكات و خۆی نزیك كردۆتەوە لە ژمارەی پێوانەیە ( دی ئێستیفانۆی) یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدرید كە 18 گۆلی تۆمار كردووە و لەو بارەیەوە میسی دەلێت : بۆ من شانازییەكی گەورەیە كە بگەم بە ژمارەی پێوانەیی دی ئێستێفانۆ.
Top