لەهۆڵی بنكەی وەرزش و لاوانی هەولێر بەسەر پەرشتی یەكێتیی جیمناستیكی هەولێر و بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (قەڵای توركمان، ئارارات، پێشكەوتن، نیشتمان، پیشەسازی) پاڵەوانێتیی كراوەی جیمناستیكی یانەكانی شاری هەولێرو دەوروبەری بۆئاستی كوڕان ئەنجامدرا، لە پاڵەوانێتیەكەدا یاریزانانی یانەكانی بەشداربووی پاڵەوانێتیەكە، ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو بەدرێژایی یارییەكە كێبڕكێیان دەكرد لەسەر ئەنجامەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیەكە،ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیە بوو.
ئاستی تیپ
1-یانەی قەڵای توركمان
2-یانەی ئارارات
3-یانەی پێشكەوتن
ئاستی تاكی گشتی
1-شاهۆ شەمسەدین یانەی قەڵا
2-بێلاڤ سەركەوت یانەی قەڵا
3-زەردەشت عەبدولرەحمان یانەی قەڵا