سەرچنار دەبێـتەپاڵەوانی سلێمانی

سەرچنار دەبێـتەپاڵەوانی سلێمانی
لە هۆڵی ناوەندیی كوردستانی. لقی سلێمانی یەكێتیی بەرزكردنەوەی قوڕسایی پاڵەوانێتییەكی بۆ یانە و بنكە وەرزشییەكان بۆ ئاستەكانی ( بێچوەشێران و تازەپێگەیشتوان ) كردەوە، بۆ هەردووجۆری خەتف و نەتر، پاڵەوانێتییەكە بە شێوەیەكی ئاسایی و سەركەوتوو بەڕێوە چوو، یانەی سەرچنار توانی بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت، ئەنجامەكانی دیكەی پاڵەوانێتییەكە بەم شێوەیە بوو:
ئەنجامی كۆتایی تیپ:
1 – یانەی سەرچنار بە 28 خاڵ پلەی یەكەم.
2 – ناوەندیی گۆیژە بە 26 خاڵ پلەی دووەم.
3 – ناوەندیی كوردستانی بە 18 خاڵ پلەی سێیەم. 4 – یانەی سلێمانی بە 12 خاڵ پلەی چوارەم.
Top