سلێمانی نازناوی گۆڕەپان و مەیدانی هەڵبژارەكانی باكوری بردەوە

سلێمانی نازناوی گۆڕەپان و مەیدانی هەڵبژارەكانی باكوری بردەوە
لە شاری كەركوك لەسەر یاریگای یانەی سەورە بەسەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندیی گۆڕەپان ومەیدانی عێراق و بەهاوكاری یەكێـتی گۆڕەپان ومەیدانی شاری كەركوك و بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەكانی شارەكانی (هەولێر، سلێمانی،كەركوك، دهۆك، سەڵاحەدین، موسڵ)، پاڵەوانێـتیی گۆڕەپان ومەیدانی هەڵبژاردەكانی پارێزگاكانی باكوور ئەنجامدرا، لە هەردوو ئاستی كوڕان وكچان بۆئاستەكانی تازەپێگەیشتوان و لاوان وپێشكەوتوان، لە پاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزی یاریی گۆڕەپان ومەیدانیان پێشكەش كردو كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامەكانی پێشەوە، هەڵبژاردەی شاری سلێمانی باڵا دەست بوو لە پاڵەوانێتیەكە لە هەردوو ئاستی كوڕان وكچان توانیان 20میدالیا كۆبكەنەوە، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیە بوو.
ئاستی كوڕان
1- هەڵبژاردەی سلێمانی
2- هەڵبژاركەی كەركوك
3- هەڵبژاردەی دهۆك
ئاستی كچان
1- هەڵبژاردەی سلێمانی
2- هەڵبژاردەی هەولێر
3- هەڵبژاردەی كەركوك
Top