جەبەل تارق دەبێتە ئەندامی 54 لە یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا
جەبەل تارق، كە ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی وڵاتی بەریتانیایە و یەكێتیی تۆپی پێی ئەم وڵاتە لە ساڵی 1895 دامەزراوە و ئامادە نییە لە ژێر ئاڵای یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا كار بكات و ساڵانێكی زۆرە هەوڵ دەدات ببێتە ئەندامی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە 28 هەزار كەسە و یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لەژێر فشاری ئیسپانیا لە ساڵی 2001 یاسای ئەندامبوونی وڵاتەكانی لە یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپای گۆڕی، كاتێك بڕیاری دا هەر وڵاتێك ئەندام نەبێت لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوە ناتوانێت ببێتە ئەندامی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، بۆیە چەندین ساڵە ئەم داواكارییە جەبەل تارق رەتدەكرێتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری دا بەشێوەیەكی كاتی داواكاری ئەم وڵاتە قبوڵ بكات بۆ ئەندامبوون لە یوفا، لە چەند مانگی داهاتوو یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا كۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی گشت ئەندامانی لە لەندەن ئەنجام دەدات، لەم كۆبوونەوەیەدا بەفەرمی بڕیاری قبووڵكردنی ئەندامێتیی جەبەل تارق دەدرێت، ئەگەر هاتوو جەبەل تارق ببێتە ئەندامی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ئەوە ژمارەی ئەندامەكانی یەكێتییەكە دەبێتە 54 ئەندام.