مۆتای بووە پاڵەوانی ماراسۆنی بەرلین

مۆتای بووە پاڵەوانی ماراسۆنی بەرلین
یاریزانی كینی جیفری مۆتای توانی نازناوی پاڵەوانێتیی ماراسۆنی بەرلین بە دەستبهێنێت دوای ركابەرییەكی بەهێز لەگەڵ یاریزانێكی دیكە لە وڵاتی كینیا، مۆتای لەم پاڵەوانێتییەدا هەوڵی دا ژمارەی پێوانەیی بشكێنێت، بەڵام نەیتوانی دوای تەواوكردنی ئەم پاڵەوانێتییە بە جیاوازیی نیو خولەك لە ژمارەی پێوانەیی جیهانی.
هەر لەم راكردنە یاریزانی كینی دنیس كیمیتۆ پلەی دووەمی بە دەستهێنا.
لەسەر ئاستی كچانیش كچە یاریزانی ئەسیوبی ئەبیرۆ ئەبیدی توانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە بۆخۆی مسۆگەر و كچە یاریزانی ئەسیوبی تیرفی تسیگای توانی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت.
Top