لۆس ئەنجلۆس یاریگایەكی گەورە دروست دەكات

لۆس ئەنجلۆس یاریگایەكی گەورە دروست دەكات
دەستەی بەڕێوەبردنی شاری لۆس ئەنجلۆس بەفەرمی رەزامەندیی نیشاندا لەسەر دروستكردنی گەورەترین یاریگای تۆپی پێی ئەمەریكی لە ناوەڕاستی شارەكە بەنرخی (1.2) ملیار دۆلار، ئەمەش ئەوە دەگەێنێت، كە دووەم گەورەترین شارە لە ئەمەریكا هەوڵ دەدات بۆ دروستكردنی تیپێكی بەهێزی تۆپی پێی ئەمەریكی لەم شارە.
ئەم یاریگایە كۆمپانیای ئەنشۆتز ئەنترمینێت ئەمەریكی دروستی دەكات، كە جێگەی 72 هەزار كەس دەبێتەوە و ناوی ئەم یاریگایە دەبێتە (فارمرز بێڵد).
جێگەی باسە ئەم كۆمپانیایە هەوڵ دەدات رەزامەندی لە یەكێك لە یانەكان وەربگرێت بۆ ئەوەی یاری لەم یاریگایەدا بكەن.
Top