خاتوو هێرۆ ئیبراهیم پاڵپشتی پاڵه‌وانێكی جیهانی ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی (1ی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان) خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند پێشوازی له پاڵه‌وانی له‌شجوانی جیهان و عیراق و كوردستان ( عومه‌ر فه‌یسه‌ڵ ) كرد .
له‌و دیداره خاتوو هێرۆ ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له‌و پاڵه‌وانه كرد كه توانی نازناوێكی وا به‌ده‌ستبهێنێت كه ئه‌و نازناوه‌ش به ئه‌رك و ماندونبونێكی زۆر به‌رهه‌م هاتووه هه‌روه‌ك به‌لێنی هاوكاری و پشتیوانیشی پێدا تا بتوانێت له سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ی به‌رده‌وام بێت .
لایخۆیشه‌وه عومه‌ر فه‌یسه‌ڵی پاڵه‌وان وێرای سوپاس و پێزانی ته‌واوی بۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند به‌ڵێنی ته‌واوی دا له‌سه‌ر ئه‌و كاروانی سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌رده‌وام بێت تاوه‌كو هه‌میشه له بۆنه مه‌زنه‌كاندا ئاڵای كوردستان به به‌رزی بشكه‌ێنێته‌وه.
-------------------------------------------------------
xendan