کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە قسەکانی مۆرینۆ سەری سوڕما
خۆزیۆ مۆرینۆ راهینەری پرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند ئەندرێس ئینێستا یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە یەکیکە لە باشترین یاریزانانی ئەووروپا لە سالانی ٢٠١١-٢٠١٢ ئەوەش یەکیک بوو لەو هۆكارانەی كە بووەتە مایەی دڵتەنگی کریستیانۆ رۆنالدۆ، هێرشبەری یانەی شاهانە.
مۆرینهۆ پێی وایە خەڵاتە گشتیەكانی كە بۆ یانەكە دەگەڕێتەوە لە ئەنجامی بردنەوەی جامەكان، گرنگترە لە خەڵتی تایبەتی یاریزانان و بە بۆچوونی ئەو جەماوەری یانەكەی پێویستیان بەو خەڵاتانەیە زیاتر.
مۆرینۆ زیات گوتی: ئینیستا یاریزانیکی زۆر باشە، بۆ ئەوەی راستگۆ بین، لەم وەرزەدا هیج یاریزانیک وەک ئەو ئاستی بەرزی پیشان نەداوە، توانیویەتی لەماوەی ساڵێكدا زۆرترین یاری بكات و گەورەترین دەستكەوتیش بەدەست بێنێت لەگەڵ هەڵبژاردەكەی كە ئەویش بەدەستهێنانی یۆرۆی ٢٠١٢ یە. نابێ لە بیریشمان بچێ، ململانێكانی خولی ئیسپانی تەنها ئەم سێ هەفتەیەی رابردوو نییە، بەڵاكو ئێمە یەك وەرزمان لە بەردەمە بۆ ئەوەی ئاستی پێویست پیشانی جەماوەر بدەین، هەر بۆیە من وا کریستیانۆ هیج هۆكارێكی نییە نییە بۆ خەمباربوونی لە بڕیارەكەی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا و دەبێ بە گیانێكی وەرزشی وەری بگرێت.
..
.