به ناوی كوردستان به‌شداری ماراسۆنی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات
سه‌فین مه‌لا ڕه‌سول له لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه خۆی بۆ به‌شداریكردن له‌و ماراسۆنه كردووه كه ساڵانه سازده‌كرێت و چه‌ندین یاریزان و به‌شداربوو له وڵاتانی دونیاوه به‌شداریده‌كه‌ن و بۆ به‌رگریكردنیش له‌و نازناوه‌ی پارساڵ توانیوم له ماوه‌ی 5 كیلۆمه‌تر كه پله‌ی یه‌كه‌مم ده‌ستبه‌ر كرد به‌شداری بكه‌م .
سه‌فین وتیشی داوام كردووه كه هاوكاری بكرێم تاوه‌كو بتوانم به‌شداری بكه‌م له‌و ماراسۆنه چونكه هاتوچۆوو مانه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی ده‌وێت و منیش به ناوی هیچ یانه‌و شوێنكه‌وه ناچم ته‌نها وه‌كو كوردستانیه‌ك به‌شداری ده‌كه‌م بۆیه هه‌ر چۆنێك و به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت به نیازی به‌شداریكردنم .
شایانی باسه سه‌فینی مه‌لا ڕه‌سوڵ ماوه‌ی چوار ساڵه له یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌شداره له چه‌ندین پاڵه‌وانێتی و بۆ هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی ئارارات و هه‌ولێرو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ و كاره‌باو جه‌یشی شاری به‌غدا یاریكردووه .
--------------------------------
xendan