وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاریی مەلەوانی لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی یەكێتیی مەلەوانی لقی هەولێر بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (پێشمەرگەی هەولێر، ئارارات، كۆیە، قەڵای هەولێر، جیهان، ئەكاد، پێشكەوتن)، پاڵەوانێتیی مەلەوانی یانەكانی هەولێرو دەوروبەری بۆ ئاستی كوڕان ئەنجامدرا، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی یانە بەشداربووەكان بۆماوەی یەك رۆژ كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامەكانی پێشەوە لە جۆری مەلەوانیی باسكەمەلە وسینگەمەلە و پشتەمەلە و پەپوولە پۆستی سەربەست، ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، لە پاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربووی یانەكان ئاستێكی بەرزی یاریی مەلەوانییان لە شاری هەولێر پێشكەشی ئامادەبووان كردو ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیە بوو.
1- یانەی پێشمەرگەی هەولێر15خاڵ
2- یانەی ئارارات 11خاڵ
3- یانەی كۆیە 9خاڵ