یاریزانێكی ئەهلی میسری پەیوەندی بە تێنسی سەرمێزی سلێمانییەوە دەكات
بڕیارە رۆژی 14ی مانگی داهاتوو لەشاری نەجەف، قۆناغی كۆتایی خولی تێنسی سەرمێزی یانەكانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش یانەی سلێمانی لەگەڵ یاریزانی بەئەزموونی یانەی ئەهلی میسری ئەحمەد نەدیم گەیشتووەتە رێكەوتن و یاریزانی ناوبراو بەرامبەر بڕی (2500) دۆلار لەو قۆناغەدا یاریی بۆ یانەی سلێمانی دەكات.
تیپی تێنسی سەرمێزی یانەی وەرزشی سلێمانی بۆ ماوەی 6 ساڵی لەسەر یەكە پاڵەوانی عێراقەو بۆ وەرزی ئەمساڵیش ئامانجیان پارێزگاری كردنە لەنازناوەكەیان.