له‌ميانه‌ی يارييه‌کانی قۆناغی دووی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی يانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا لهيارييهکی ئاست مام ناوه‌نددا هه‌ردوو يانه‌ی ئه‌یسی ميلانی ئيتاڵی و زينت سان بترسبۆرگی ڕوسی لهياريگای بيترۆفيسکی تايبه‌ت به‌يانه ڕوسييهکه به‌يه‌ک گه‌يشتن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گێمی يه‌که‌م يانه ئيتاڵييهکه به‌هێرش بردنی ده‌ستيان پێ‌کرد و له خوله‌کی سيانزه ئيمانوێلسن گۆڵی يه‌که‌می بۆ يانه‌ی ميلان تۆمار کرد و هه‌ردوای چه‌ند خوله‌کێکی که‌م و له‌خوله‌کی شانزده ياريزانی به‌ره‌گه‌ز ميسری ستيڤان شه‌عراوی گۆڵی دووه‌می بۆ يانه‌ی ميلان تۆمار کرد دواتر ياريزانانی يانه‌ی خاوه‌ن ياريگا خۆيان ڕیکخستهوهو هێرشی مه‌ترسيداريان برده سه‌ر يانه‌ی ميلان و تا له‌خوله‌کی چل و پینج گۆڵی يه‌که‌ميان تۆمار کرد له‌لايه‌ن ياريزان هاڵک هه‌ر به‌تۆمار کردنی ئه‌م گۆڵه دادوه‌ر کۆتايی بهگێمی يه‌که‌می يارييه‌که هێنا، له‌گێمی دووه‌می يارييه‌که و لهخولکهی جل و نۆ ياريزان رۆمان ژيرکۆڤ گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونی بۆ يانه ڕوسييهکه تۆمار کرد و باری ئاسايی يارييه‌که گۆڕا بۆ هێرش بردنی هه‌ردوولا تا له خوله‌کی حه‌فتاو پێنج تۆماس هۆبۆکان به‌هه‌ڵه گۆڵێکی له‌خۆيان تۆمار کردوو وه يانه‌ی ميلانی کرده خاوه‌نی گۆڵی سێهه‌م و هه‌ر ئه‌و گۆڵه‌ش گۆڵی براوه بوو بۆ يانه ئيتاڵييهکه هه‌ر به‌م ئه‌نجامه ياری کۆتايی هات به‌بردنه‌وه‌ی يانه‌ی ميلان به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ.