دۆرتمۆند ١-١ مان ستی: ستیزن بەزەحمەت خاڵێکی لە چنگی پاڵەوانەکەی ئەڵمانیا دەرهێنا
دۆرتمۆند لە یاری یەکەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، هەربۆیە دەیویست لەم یارییەدا سێ خاڵی دیکە کۆبکاتەوە تاوەکو هەنگاوێکی گرنگ بنێت بۆ گەیشتن بە قۆناغی ١٦. مانچستەر ستیش خۆی بە یەکێک لە پاڵێوراوەکان دەزانێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە و پاش دۆڕانەکەی بەرامبەر ڕیاڵ زۆر پیویستی بەم سەرکەوتنەبوو.
هەردوولا بە ووردی یارییان دەکرد و نەیاندەویست هیچ هەڵەیەک بکەن ئەمەش لە ئاستی یارییەکەی کەمکردبووەوە. دۆرتمۆند مەترسیدارتر دەبینرا ، مانستی یش بە بەردەوامی کۆنترۆڵی تۆپی کردبوو بەڵام بە بێ سوود.
لە نیوەی یەکەمدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا. لە نیوەی دووەمدا ئەستێرەی دۆرتموند مارکۆ ڕیوس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەکەی تۆمارکرد. پاش ئەو گۆڵە مان ستی هەوڵی زۆریدا ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە. بەرگری نوێنەرەکەی ئەڵمانیا تا فیکەی ناوبژیوان درێژەی نەکێشا و مان ستی لەدوا خولەکی یارییەکەدا لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرا و ماریۆ بالۆتێلی سەرکەتووانە جێبەجێیکرد.
بەم ئەنجامە دۆرتموند خاوەنی چوار خاڵە لە پلەی دووەمدایە و مان ستی یش یەکەم خاڵی خۆی کۆکردەوە