زیكۆ خۆی باڵاده‌سته
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به مه‌به‌ستی ئاماده‌سازی بۆ یارییه دۆستانه‌كه‌ی به‌ڕازیل و یارییه‌كه‌ی ئوستورالیا له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی له وڵاتی قه‌ته‌ر یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقیان ده‌ستپێكرد زیكۆی ڕاهێنه‌ر دوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كاته ده‌ره‌وه‌ی مه‌شقه‌كان و ناهێلێت به‌شداربن .
دوای ئه‌وه‌ی شانده‌كه ویستویانه له ئوتلێكه‌وه به‌ره‌و یاریگای مه‌شقكه كانیان بچن هه‌ریه‌كه له یاریزانی تیپی تۆپی پیی یانه‌ی هه‌ولێر ( هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د و عه‌مار عه‌بدولحسه‌ین) ی بینوه كاتێك پرسیاری كردووه ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندووه كه یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق ناردوونی به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تیكردۆته‌وه كه ته‌داخول له كاری بكه‌ن و بۆیه ڕه‌تیكردۆته‌وه ئه‌و یاریزانانه سواری پاسه‌كه ببن و بێنه مه‌شقه‌كانه‌وه .
خه‌ندان