ئه‌سعد عه‌بدول نه‌بى بووه‌ یرایزانى یانه‌ى سلێمانى

ئه‌سعد عه‌بدول نه‌بى بووه‌ یرایزانى یانه‌ى سلێمانى
گولاَن: كارزان كانه‌بى-بێوه‌ى
یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی هێرشبه‌رێكی تری بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د عه‌بدولنه‌بی گۆڵكاری وه‌رزی 2008-2009ی خولی عێراقی بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه‌.

له‌میانی ئاماده‌كاریه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی بۆ وه‌رزی نوێی خولی بژارده‌ی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و به‌رامبه‌ر برِی 35 ملیۆن دینار و بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز ، ئه‌سعه‌د عه‌بدولنه‌بی گۆڵكار له‌یانه‌ی مه‌سافیه‌وه‌ په‌یوه‌ندیكرد به‌یانه‌ی سلێمانیه‌وه‌.

ئه‌سعه‌دی ته‌مه‌ن 24 ساڵ پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی نه‌وت و به‌غداد و شورته‌ و مه‌سافی ناوه‌رِاستی عێراقی و زه‌فرِه‌ی ئیماراتی كردوه‌و له‌وه‌رزی نوێی خولی بژارده‌ی عێراقیشدا درێسی یانه‌ی دایك ده‌پۆشێت.
Top