ئه‌حمه‌د موناجد گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سلێمانی ئیمزاكرد

ئه‌حمه‌د موناجد گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سلێمانی ئیمزاكرد
گولاَن: كارزان كانه‌بى-بێوه‌ى
له‌میانی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ تۆكمه‌كردنی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ، ئیداره‌ی یانه‌ی دایك به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌حمه‌د موناجد ئیمزاكرد.

گرێبه‌سته‌كه‌ی موناجدی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزه‌و نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ش 50 ملیۆن دینار و موچه‌یه‌كی مانگانه‌یه‌ به‌برِی 1 ملیۆن و 100 هه‌زار دیناری عێراقی.

ئه‌مرۆش یاریزانی ناوبراو به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانیدا ئیمزاكردو به‌شداری یه‌كه‌یه‌كی راهێنانی یانه‌كه‌شی كرد.

ئه‌حمه‌د موناجد یاری بۆ یانه‌كانی زه‌ورا و ته‌ڵه‌به‌ و به‌غداد و دهۆكی عێراقی و ریفاعی به‌حره‌ینی و ئه‌نساری لوبنانی و وه‌حده‌ی سوری كردوه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیشدا جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌یوب عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی رایگه‌یاند رۆژی چوارشه‌ممه‌ حه‌سان توركی ده‌گاته‌ سلێمانی و په‌یوه‌ندی به‌راهێنانه‌كانه‌وه‌ ده‌كات ، وتیشی له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گۆڵچیه‌كدا ئیمزا ده‌كه‌ن و به‌وه‌ش كۆتایی به‌گرێبه‌سته‌كانیان ده‌هێنن
Top