یه‌كێتی واباى له‌شجوانى كوردستان داوه‌تنامه‌ى له پاڵه‌وانیه‌تی دنیا بۆ هات
سه‌رۆكی لقی كوردستان له یه‌كه‌تی له‌شجوانى واباى نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، داوه‌تنامه‌یه‌كی ره‌سمیمان له لایه‌ن یهكهتى واباى نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاتووه بۆ به‌شداریی كردن له پاڵه‌وانیه‌تی مسته‌ر یونیڤێرس له ئه‌ڵمانیا.
ئه‌حمه‌د مه‌جید رامبۆ ئهمرِۆ سێشه‌م له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رۆژی 24ی مانگی تیشرینی دووه‌می داهاتوو پاڵه‌وانیه‌تی ( مسته‌ر یونیڤێرس )ی نێوده‌وڵه‌تی كه گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تی یهكهتى لهشجوانانى وابایه و سالاَنه له ولاَتی ئه‌ڵمانیا بهرِێوهدهچێت، كێبركێكانى له‌سه‌ر ئاستی كورِان و كچان ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
رامبۆ گوتی، شانازیی ده‌كه‌م كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوه‌تنامه‌ى به‌شداریمان بۆ هاتووه، هه‌روه‌ها وێنه‌ى پاڵه‌وانی كورد ( سه‌ردار ئیسماعیل ) كه توانى له پاڵه‌وانیه‌تی رابردوو نازناوى پاڵه‌وانى پاڵه‌وانه‌كانى به‌ده‌ست ئێستا كراوه به پۆسته‌ر و ریكلاَمی تایبه‌تی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تی ( مسته‌ر یۆنیڤێرس) ی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رۆكی لقی واباى كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، به‌روارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بهرِێوهچوونی پاڵه‌وانیه‌تی واباى كوردستان كه له 23ی مانگی تشرینی دووه‌م له شارى هه‌ولێر بهرِێوهدهچێت، بۆیه ئه‌گه‌رى به‌شداریی كردنمان له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌ى ئه‌ڵمانیا لاوازه.
ئه‌حمه‌د رامبۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه له به‌هاری ساڵی داهاتوو پاڵه‌وانیه‌تی له‌شجوانى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تی كه مۆڵه‌تی له لایه‌ن یهكهتى واباى جیهانى پێدراوه كه سالاَنه بهرِێوهبچێت، پێمان خۆشه كه پاڵه‌وانه‌كانى كورد به‌تایبه‌ت سه‌ردار ئیسماعیل له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه به‌شداربن بۆ ئه‌وه‌ى دڵی هانده‌ران و خه‌ڵكی كوردستان خۆش بكه‌ن به‌و ئاست ئه‌نجامه‌ى به‌رزه‌ى هه‌یانه.