هه‌ولێر كه‌رنه‌ڤاڵى گۆڵ تۆماركردنى ئه‌نجامدا
له‌میانى یارییه‌كانى جامى ئاسیا یانه‌ى هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر یانه‌ى چۆنبۆرى تایلهندى ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ر یاریگاى نێو ده‌وله‌تى هه‌ولێرو به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشى هه‌ردوو یانه‌ى ههولێروچۆنبۆرى تایلهندى به‌یه‌ك گه‌یشتن ، له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌رگۆڵى یه‌كترى له مناوهشدا یانه‌ى هه‌ولێر توانى گورزێكى كوشنده‌ى له رێگاى یاریزان ئه‌مجه‌د رِازى له تۆرى یانه‌ى میوان هه‌ژاند ، ئه‌م گێمه به‌م ئه‌نجامه كۆتایى هات ، له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى تیپى میوان هه‌ر زوو توانیان گۆڵى یه‌كسان بوون تۆماربكاتهوه هه‌ر زوو یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر توانیان كۆنترۆلى یاریگا بكه‌نه‌وه و چه‌ندین هێرشى یه‌ك له‌دواى یه‌كیان برده سه‌رگۆڵى یانه‌ى میوان و له ئه‌نجامیشدا یاریزان ئه‌مجه‌د رِازى گۆڵى دووه‌م و پێشكه‌وتنى تۆماركرد‌و دواتریش له هێرشیكدا یاریزان هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌نجامى دا بۆسهرگۆلى تیپى میوان ویاریزانێكى هێلى به‌رگرى به هه‌له له خۆیانى تۆماركرد ، دواجاریش به لێدانێكى جوان یاریزان ساڵح سدیر توانى كۆتایى به گۆڵهكان بهێنێت و گۆڵى چواره‌مى تۆماركرد، به ئه ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر (4-1)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه.