ئه‌مرۆ هه‌ولێر به‌نیازه‌ چۆنبۆرى تایله‌ندى تیك بشكێنێ

ئه‌مرۆ هه‌ولێر به‌نیازه‌ چۆنبۆرى تایله‌ندى تیك بشكێنێ
گولاَن: كارزان كانه‌بى
له‌ یارییه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێرینى جامى ئاسیا بریاره‌ ئه‌مرۆ یانه‌ى هه‌ولێر میواندارى یانه‌ى چۆنبۆرى تایله‌ندى بكات.
له‌ چوار چێوه‌ى یارییه‌كانى خولى جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا ، له‌ چوارگۆشه‌ى زێرینى خوله‌كه‌ بریاره‌ ئه‌مرۆ ئێواره‌ له‌ كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ له‌سه‌ر یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێروچۆنبۆرى تایله‌ندى رِووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌ولێر ئاماده‌كارى باشى كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى نیوه‌ى یارى كۆتایى ببرێت ،خۆى بگه‌ینێته‌ یارى كۆتایى هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ى هه‌ولێر قۆناغه‌كانى ترى تارِڕده‌یه‌ك به‌ ئاسانى برِیوه‌ له‌ ئێستاشدا یانه‌ى هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كى یه‌كجار باشى كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌رِبه‌ستى یانه‌ى چۆنبۆرى ببرێت له‌ باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێر عومرمه‌جید یاریده‌ده‌رى رِاهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر بۆسایتىى گولاَن سپۆرت گوتى "بۆئه‌م یارییه‌ ئاماده‌كارییه‌كى یه‌كجار باشمان كردوه‌ ، چونكه‌ ئامانجى ئێمه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ بۆئه‌وه‌ى خۆمان بگه‌ینه‌ یارى كۆتایى جامى ئاسیا كه‌ بریاره‌ یارى كۆتایى له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت ، گوتیشى هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نیه‌ له‌ریزى یانه‌ى هه‌ولێرو یاریزانه‌كانیشمان هه‌موویان ئاماده‌ن بۆئه‌م یارییه‌ و له‌م دوویارییه‌ى رِابردووى یانه‌ى چۆنبۆرى ئێمه‌ زانیارى وه‌ردمان له‌سه‌ر یان كۆكردیته‌وه‌ به‌ سێدى بۆئه‌وه‌ى ئێمه‌ش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین كارمان كردوه‌ بتوانین ئه‌و تیپه‌ش تووشى شكست بكه‌ین و خۆمان زیاتر ماندوو كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى ئامانجه‌كه‌مان بپێكین پێك هاته‌یه‌كى باش ئاماده‌ ده‌كه‌ین به‌ پێى ئه‌و یارییه‌ى كه‌ پێویستمان به‌چ پێك هاته‌یه‌ك ده‌بێت یانه‌كه‌ش یانه‌یه‌كى باشه‌ به‌لاَم هه‌موو ئامانجى ئێمه‌ و یاریزانه‌كان سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ یارى كۆتایى جامى ئاسیا.
Top